ریفراندۆمی سەربەخۆیی

ریفراندۆمی سەربەخۆیی

ریفراندۆمی ۲٥ی ئەیلوولی ۲٠۱۷ دەریخست ویستی ئازادانەی گەلی کوردستان هاوشێوەی هەموو نەتەوە و گەلانی جیهانە ، ئەویش ژیانە بە سەربەخۆیی لەسەر خاکی خۆی .

ریفراندۆم نیشانیدا مێژووی نووسراوی ناوچەکە ، مێژوویەکی ناتەواوە و جیۆپۆلۆتیکی ناوچەکەش جوگرافیایەکی ساختەیە ، چونکە لەبەرژەوەندی زلھێزانی ئەوسا بووەو ئیرادەی گەلی کوردستان و هەبوونی کوردستانی تێدا رەچاو نەکراوە .

ریفراندۆم سەرکەوت و هیچ دەوڵەتێکیش نەیتوانی دەستدرێژی بکاتە سەر کوردستان ، ئەگەر ھەندێ ھۆکاریش نەبوایە هێزە لاوازەکانی ناوەخۆش نەیاندەتوانی هێرش بکەنە سەر کوردستان .

ئەگەر یەکبین هەمیشە سەردەکەوین و سەرکەوتنەکانیشمان دەپارێزین .

ڕەوان ئیدریس بارزانی
Top