بە بڕیاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان شێوازی پێدانی ژمارەی سپاردن بە کتێب دەکرێتە ناوەندی

بە بڕیاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان  شێوازی پێدانی ژمارەی سپاردن بە کتێب دەکرێتە ناوەندی

ئەمڕۆ وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بەفەرمانی ژمارە ٣٠٧٧ لە ٢٤/٩/٢٠٢٠ پاڵپشت بە رێنمایی ژمارە ( ٦) ی ساڵی ١٩٩٩ بڕیاریدا پێدانی ژمارەی سپاردن بۆ چاپی کتێب بکرێت بە شێوازێکی مەرکەزی و تەنها لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتییەکانەوە دەدرێت.
ئەمەش بەمەبەستی رەچاوکردنی بەرژەوەندی نیشتمانی و پاراستنی بەها و هێما پیرۆزەکان و نەشێواندنی رەوشی کۆمەڵایەتییە.
لەبەشێکی فەرمانەکەی وەزارەتی رۆشنبیریدا هاتووە پێش پێدانی ژمارەی سپاردن، کتێبەکە لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆڕەوە پێداچوونەوەو هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت و دواتر ئەو ژمارەیەی دەدرێتێ.
بۆ ئەم مەبەستە لەم نزیکانەدا ئەو لیژنەیە دەستبەکار دەبێت.



نامق هەورامی
وتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان
٢٤ /٩/٢٠٢٠
Top