ئافره‌تێكی دیكه‌ی ئێزدی له كه‌مپی هۆل دۆزرایه‌وه
"ن. ئ. ئ." خه‌ڵكی گوندی كۆجۆ له كه‌مپی هۆلی تایبه‌ت به ده‌ستگیركراوانی داعش، ناسنامه‌ی ئاشكرا بوو، كه ئافره‌تێكی كوردی ئێزدییه و دوای رفاندنی له لایه‌ن داعشه‌وه، چاره‌نووسی كه‌وتووه‌ته ده‌ست چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه و سه‌ره‌نجام له كه‌مپی هۆل گیرساوه‌ته‌وه.
باوك و دایك و برایه‌كی "ن." له لایه‌ن داعشه‌وه به هه‌مان شێوه رفێندراوون و تا ئێستا چاره‌نووسی ئه‌وان به نادیاری ماوه‌ته‌وه.
حه‌مدی موراد، ئامۆزای "ن" و له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 گوتی: "ن" ته‌مه‌نی 26 ساڵه و ناسنامه‌ی له كه‌مپی هۆل ئاشكرا بووه و ئێستا له "ماڵی ئێزدییان" له رۆژئاوای كوردستان په‌نادراوه و بڕیاره بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
دوای ئه‌وه‌ی له گوندی "كۆجۆ" چه‌كدارانی داعش كۆمه‌ڵكوژی خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن، له ماوه‌ی 12 رۆژدا زۆربه‌ی ئافره‌تانی گونده‌كه له لایه‌ن داعشه‌وه راپێچی مووسڵ و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی رێكخراوه ده‌كرێن و به‌شێكیان به‌ره‌و سووریا ده‌گوازرێنه‌وه.
كۆجۆ 21 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری قه‌زای شنگاله‌وه دووره و سه‌ر به ناحیه‌ی قهیرهوانه و له رووی ئیدارییه‌وه ناحییه‌كه‌یان سه‌ر به قه‌زای به‌عاجه.
تا ئێستا 12 گۆڕی به كۆمه‌ڵ له كۆجۆ دۆزراونه‌ته‌وه و رووفاتی 517 كه‌س دۆزراوه‌ته‌وه و 516 كه‌سیش بێ سه‌روشوێنن.
k24 -
