لە عێراق 45 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا

لە عێراق 45 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 4 هەزار و 471 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24/9/2020، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 4 هەزار و 471 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و 3 هەزار و 773 کەسیش چاکبوونەتەوە، 45 کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 337 هەزار و 106 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 268 هەزار و 761 کەس چاکبوونەتەوە و 8 هەزار و 799 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.
















باسنيوز




Top