د. سامان بەرزنجی: سه‌رۆكى حكوومه‌ت له پاڵپشتى و دابینكردنى پێویستییەكانی ته‌ندروستى به‌رده‌وامه
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24/9/2020، دكتۆر سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند، كە سەردانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌ك و له نێوانیاندا سه‌نته‌رى فریاكه‌وتنى خێرا و سه‌نته‌رى بانكى خوێن، هەڵگری ئەو پەیامە بوو كە لە نزیكەوە چاودێریی كەرتی تەندروستی و ڕەوشی تەندروستیی هاونیشتمانیانی هەرێمی كوردستان دەكات.
د. سامان بەرزنجی، ئەوەشی دووپات كردەوە، كە سه‌رۆكى حكوومه‌ت پێی ڕاگه‌یاندوون، لە پاڵپشتیكردن و دابینكردنى پێداویستییه‌كانی ته‌ندروستى و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى كه‌رتى ته‌ندروستى له هه‌رێمى كوردستان بەردەوام دەبێ.
وەزیری تەندروستی، ئەوەشی ڕاگەیاند، كە بە هۆی ئەو بایەخپێدانەی حكوومەتەوە، نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان و ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی، ڕێكار و ڕێوشوێنەكانی حكوومەت بۆ رووبەرووبوونەوەی كۆرۆنا بە گونجاو دادەنێن.
باسنيوز
