شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدایە

شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدایە
ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان چوونەتە بەغدا کە ئەندامانی شاندەکە لە وەزیری داد و سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی ھەرێمی کوردستان پێکھاتوون.

بەپێی زانیارییەکان شاندەکە لە بەغدا لەبارەی پرسی یاسای ھەڵبژاردنەکان و ھەمواری یاسای دادگای فیدراڵی لە بەغدا لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان گفتوگۆ دەکەن.

مەبەست لە سەردانی شاندەکە بۆ بەغدا، بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران، هەروەها ھەمواری یاسای دادگای باڵای فیدر اڵییە.

ئەم سەردانە لە کاتێکدایە لایەنە سیاسییەکان بۆ ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنەکامی عێراق لە گفتوگۆدان، بەڵام نەگەیشتوونە رێککەوتنی کۆتایی.









باسنيوز
Top