سۆران.. دەست بەسەر 10 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا

سۆران.. دەست بەسەر 10 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا
هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران لە سنووری شارەکە دەستیان بەسەر بڕی 10 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گرت.

عەمید سدیق خۆركی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی سۆران،رایگەیاند: “ئەمڕۆ چوارشەممە 23/9/2020 لە بەردەوامی كار و چالاكییەكانی هێزەكانمان لە ئاسایشی سۆران، توانرا دەست بەسەر بری (10) كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری هێرۆییندا بگیرێت".

بەپێی ئامارێکی بەڕیوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا 358 کیلۆگرام و 552 گرام ماددەی هۆشبەر دەستیان بەسەردا گیراوە کە لە ماددەکانی هێرۆین، کریستاڵ، تلیاک و حەشیش و جامیکا پێکهاتوون و لەو ماوەیەدا 586 تۆمەتبار دەستگیرکراون.














باسنیوز


Top