عەلی عەونی: ئەو زماندرێژەی پارەی پرسەی خەزووری خۆی دزی دەبێ بدرێتە دادگا
عەلی عەونی، ئەندامی سەركردایەتیی پارتی و بەرپرسی لقی زاخۆی ئەو حزبە، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە: ”لە ساڵیادی ڕیفراندۆمدا، دەبێ ئەو زماندرێژانەی پارەی تازییەی خەزووری خۆیان دزی، بدرێنە دادگا“.
هەروەها ئاشكرای كردووە كە مەبەستی لە نووسینەكەی، ئەو كەسەیە كە ”دەفتەرێک دۆلاری خەرجیی پرسەی خەزووری خۆی دزی و دواتر لێی ئاشکرا بوو، بەڵام چونکە حەیای نەبوو، ئابڕووی نەچوو“.
ئەم نووسینەی عەلی عەونی و باسكردنی لە دادگاییكردن و ساڵیادی ڕیفراندۆم لە كاتێكدایە كە لە چەند رۆژی رابردوودا، ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی، لە دوایین چاوپێكەوتنیدا داوای كردبوو، ئەوانەی ڕیفراندۆمیان بۆ سەربەخۆیی كوردستان كردووە، دادگایی بكرێن.
باسنيوز
