فەرمانگەی کارتی نیشتمانیی ڕانیە هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23/9/2020، فەرمانگەی کارتی نیشتمانیی ڕانیە ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه سبه‌ی پێنجچه‌ممه 24/9/2020، ده‌وامى فەرمانگەی کارتی نیشتمانیی ڕانیە ڕاده‌گیرێت، ئه‌مه‌ش لەبەر پابەندبوون بە ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان و تووشبوونی ھەندێک کارمەندی فەرمانگەکەمان بە په‌تاى کورۆنا".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، سبه‌ى ده‌رمانى پاككه‌ره‌وه له دژى كۆرۆنا له‌نێو فه‌رمانگه‌كه‌یان ده‌ڕشێندرێت، بۆیه سبه‌ى ده‌وامیان ڕاده‌گیرێت و داوا كراوه هاووڵاتییان سه‌ردانى فه‌رمانگه‌كه‌یان نه‌كه‌ن.
باسنيوز
