مەسرور بارزانی و جەیمز كلێڤەرلی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و بەریتانیایان تاوتوێ كرد
لەمبارەیەوە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تویتێكدا ڕای گەیاند: ”خۆشحاڵ بووم کە لەگەڵ جەیمز کلێڤەرلی گفتوگۆم کرد. پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و بەریتانیا وەک هەمیشە زۆر گرنگن“.
هاوكات پێشوازی لە پشتیوانییەکانی بەریتانیا كرد لە گەیشتنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە ڕێککەوتنێکی کۆتایی لەگەڵ حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ، ”کە پێویستە لە سەر بناغەی ڕێزگرتن لە یەکتر و بە پێی دەستوور بێت“.
لە لایەن خۆشیەوە جەیمز كلێڤەرلی، لە تویتێكدا رای گەیاند: ”پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە بۆ دڵنیابوونەوە لە سەقامگیرییەکی درێژخایەن لە ناوچەکە“.
هەروەها نووسیویەتی: ”هەر ئێستا قسەم لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد و هاوڕابووین بۆ کاری هاوبەش بە مەبەستی گەشتن بەم ئامانجەی سەرەوە“.
باسنيوز
