لە کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا سەرۆک بارزانی وەکو سیمبولی ئاشتی نیشان دەدرێت

لە کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا سەرۆک بارزانی وەکو سیمبولی ئاشتی نیشان دەدرێت
لە کۆبوونەوەی تایبەت بە حەفتاوپێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێكخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا كە دوێنێ دووشەممە ٢١ی ٩ی ٢٠٢٠ بەڕێوەچوو و بەشێکی سەرۆکی وڵاتان بە راستەوخۆ و بەشێکی دیکەشیان لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە بەشدارییان كرد، تۆمارێكی ڤیدیۆیی نیشان درا كە تێیدا سەرۆک بارزانی وەکو سیمبولێكی ئاشتی دەردەكەوێت.

لەمبارەوە، د.کرمانج عوسمان، مامۆستای زانكۆ و شارەزای سیاسەتی نێودەوڵەتی، ڕایگەیاند، نیشاندانی سەرۆک بارزانی لە دەستپێکی کۆبوونەوەی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لەگەڵ (سيرجيۆ دى ميلۆ) نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق بۆ چارەسەری ململانێکانی نێوان هەولێر و بەغدا، نیشاندانیەتی وەك سیمبولێك بۆ ئاشتی، ئەوکات پڕۆژەیان هەبووە بۆ چارەسەری کێشەکان، ئەوە بۆ گەلی کوردستان جێگەی شانازییە”.

مامۆستاكەی زانكۆ پێیوایە كە ئەم رێزگرتنە لە گەلی کوردستان و سەرۆك بارزانی، نیشانەی بەهێزیی پێگەی هەرێمی کوردستانە کە ئەگەر دەوڵەوتیش نەبێت، بەڵام قەوارەیەکی بەهێزی سیاسییە کە دەرگای بە ڕووی ملیۆنان ئاوارەدا كردۆتەوە و سەرۆك بارزانیش وەکو سیمبولێك نیشاندراوە کە پشتیوانی لە ئاشتیی جیهانی دەکات و پاڵپشتی بۆ خەڵکی لێقەوماو کردووە“.











باسنیوز



Top