دوو تۆمەتبار لە هەولێر کە مۆبایلیان لە منداڵان دەدزی دەستگیر كران
بەپێی ڕاگەیاندراوێک کە بهڕێوهبهرایهتیی پۆلیسى پارێزگاى ههولێر بڵاوی کردووەتەوە، ئەو دوو تۆمەتبارە بە ناوەكانی (ش.ع.ق) و (ح.ع.ی) کە خەڵکی سووریان، لە چەند گەڕەكێكی جیاوازی شاری هەولێر بە ماتۆڕسكیل مۆبایلی زیرەكیان لەدەست منداڵان ڕفاندووە و لێیان دزیون.
هەردوو تۆمەتبارەکە لەلای پۆلیس دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا، بۆیە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رێك خراوە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، راگیران و دراونەنە دادگا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە، هەر كەسێك دزیی هاوشێوەی لێ كراوە و مۆبایل لە منداڵەكانی دزراوە، بە مەبەستی تۆماركردنی سكاڵا، سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان – نووسینگەی رۆژهەڵات بكات.
باسنيوز
