سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی ئیسپانیا دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی ئیسپانیا دەکات


ئەمڕۆ سێشەممە 2020/9/22 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە خوان خۆسێ ئیسکۆبار، باڵوێزی شانشینی ئیسپانیا لە عێراق كرد.

لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئێسپانیا و هەرێمی کوردستان تاووتوێ کران.

باڵوێزی ئیسپانیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییە بارزگانییەکان و هاندانی وەبەرهێنانی ئیسپانی لە هەرێمی کوردستان دەربڕی.

سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوە دا کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گرنگییەکی زۆر بە هەمەجۆرکردنی ئابووری و بەتایبەتی پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ دەدات و ئاسانکاریی پێویست پێشکەشی وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و بیانی دەکات.








باسنيوز
Top