لایه‌نه‌كانی رۆژئاوای كوردستان له‌سه‌ر مه‌رجه‌عی كوردی رێككه‌وتن
سه‌ما به‌كداش، گوته‌بێژی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی دانوستانه‌كان رایگه‌یاند، پارتی یه‌كێتی نیشتیمانی و ئه‌نه‌كه‌سه له‌سه‌ر ناوی مه‌رجه‌عی سیاسی رێككه‌وتوون و ناوی ده‌كه‌ن به مه‌رجه‌عی باڵای كورد.
راشیگه‌یاند، ئه‌وان له‌سه‌ر شه‌ش خاڵ رێككه‌وتوون، كه په‌یوه‌سته به ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و مه‌رجعه باڵایه و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی سه‌رێكانی، عه‌فرین و گرێ سپی و ھه‌روه‌ها له‌سه‌ر نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی كورد له‌رووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه و چۆنیه‌تی پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و ده‌ركردنی بڕیاره‌كان و دانانی په‌یڕه‌وێكی ناوخۆیی رێككه‌وتوون.
k24 -
