ئاسایشی هەولێر: ئەو کەسانە دەستگیرکران کە دزییان لە تیم مارت کردبوو
لە راگەیێندراوی ئاسایشی هەولێر لەبارەی رووداوی دزیکردنەکان هاتووە، "دوای روودانی چەند کارێکی دزیکردن، بڕین و بردنی قاسەی مارکێت و پێشانگە لەناو شاری هەولێر، تیمەکانی چاودێریی و بەڕێوەبەرایەتیمان بەردەوام بوون لە بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی تاوانەکان و لە ئەنجامدا تاوانباران دۆزرانەوە".
ئەو دوو کەسەی دەستگیرکراون لەلایەن ئاسایشی هەولێر ناویان هاوکار ئەکرەم واحید، دانیشتووی هەولێر و ئاکام شێرزاد ئەحمەد، دانیشتووی قەزای سۆرانە.
بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە هەردوو تۆمەتبارەکە بە ماددەی 443ـی یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراون و "لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە دانیان بە ئەنجامدانی چوار تاوانی دزیکردن" کە ئەمانەن:
- شەوی9/1/2019 دزینی قاسەی مارکێتی (تیم مارت) لقی یەک لە گەڕەکی 5ـی حەسارۆک.
- شەوی 9/1/2019 دزینی قاسەی مارکێتی (تیم مارت) لقی دوو لە گەڕەکی 5ـی حەسارۆک.
- شەوی 16/1/2019 دزینی قاسەی مارکێتی (تیم مارت) لە گەڕەکی 99ـی زانکۆ.
ئاسایشی هەولێر دەڵێت، بە هەر سێ لقەکەی تیم مارت بڕی (7.500.000) دینار و (6400 دۆلار) یان لێ دزرابوو.
تۆمەتبارەکان لە 12/1/2019 هەستابوون بە دزیکردن لە پێشانگەی کەلوپەلی ئەلیکترۆنی لە گەڕەکی 159ـی گوڵان لەناو شاری هەولێر کە 20 مۆبایلی جۆراوجۆریان دزیبوو.
k24 -
