وه‌زیرى دارایی بڕیارێكى نوێى ده‌ركرد

وه‌زیرى دارایی بڕیارێكى نوێى ده‌ركرد
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، وه‌زیرى دارایی و ئابووریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بڕیارى گه‌ڕانه‌وه‌ و كردنه‌وه‌ى بانکی (دارەشەکران)ى داوه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 21/9/2020، شوان زرارى، ئه‌ندام په‌رله‌مانى كوردستان له‌ فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان، نووسراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت: "دوای ئەوەی لە چەند هەفتەی ڕابردوودا لەگەڵ کوێستان ئەحمەد، قایمقایمی قەزای (خەبات) سەردانی فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێرمان کرد، سەبارەت بەکێشەکانی ناحیەی (دارەشەکران)، بەگشتی پارێزگار بەهەموو شێوەیەك داواکاریەکانمانی قبوڵ کرد".

باسى له‌وه‌ش كردووه‌: "لە ماوەی کەمتر لە مانگێكدا بەبڕیاری ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری، بڕیار درا بە گەڕانەوە و کردنەوەی بانکی (دارەشەکران) ئەمەش لە کارئاسانیی زۆر بۆ هاووڵاتییانی دەڤەرەکەمان دەبێت".

ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه‌: "مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەقەزای ئامێدیدا گوتی ئێمە بەقسە هیچ ناڵێین، تەنها بەکردار دەمانەوێت بسەلمێنین کە ئێمە خزمەتکاری خەڵکی خۆمانین و ئێوە گەورەی ئێمەن، نەک ئێمە گەورەبین، ئێوە خاوەنی ئەم کوردستانەن".













باسنیوز


Top