جەیمس جێفری سەردانی ھەرێمی كوردستان دەكات

جەیمس جێفری سەردانی ھەرێمی كوردستان دەكات
سەرچاوەیەك راگەیاند، سبەی جەیمس جێفری، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا سەردانی ھەولێر دەكات و لەگەڵ سەرۆك مه‌سعود بارزانی و مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە.

ئیبراھیم بڕۆ، ئەندامی كۆمیتەی پەیوەدنیەكانی دەرەوەی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كورد له‌ سووریا "ئەنەكەسە" بە كوردستان 24ی راگەیاند، ئەمڕۆ جەیمس جێفری، نێردەی ئەمه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا بە سەرۆكایەتی شاندێكی سەربازی لە رۆژئاوای كوردستان بوو و لەگەڵ بەرپرسانی ئەنەكەسە و پارتەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردی كۆبووەوە.
k24 -
Top