پەرلەمانتاری سەربەخۆ شادی نه‌وزاد: داواكارین حكوومه‌ت فریای سلێمانی بكه‌وێت
شادی نه‌وزاد، ئەندامی سەربەخۆی پەرلەمانی كوردستان رايگەیاند، ده‌بێت په‌رله‌مان به‌دواداچوون بۆ ده‌روازه سنوورییه‌كان بكات، ئێستاش كه زیاتر باس له سنووری سلێمانی ده‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ر ئاشكرا بووه و ڤیدیۆكەی تۆمار كراوە، ئەگینا له شوێنی دیكه‌ش هه‌یه، بۆیه ده‌بێت به‌جددی حكوومه‌ت كاری له‌سه‌ر بكات و ڕێگە لەوە بگرێت كە زیان به داهاتی حكوومه‌ت بگەیەندرێت“.
ئەو پەرلەمانتارە جەختی كردەوە كە هێشتا برینی مەرزەكان ساڕ‌ێژ نەبووە، ”سوتانی سنەوبەرەكانیشی هاتە سەر“.
شادی نەوزاد دەڵێت، ئەو سنەوبەرانە بۆ ئەوان وەك خەڵكی سلێمانی ”بەشێكە لە ڕۆحمان“. گوتیشی: ”ئێستا بەشێك لە ڕۆحمان سووتاوە، بۆیە داوا لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەم، فریای سلێمانی بكەوێت“.
پێشتر عەلی حەمەساڵح، ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای كردبوو كە ژمارەیەك دەسەڵاتدار پلانیان داناوە ١٢٠ دۆنم زەوی لە سلێمانی بكەن بە پێشانگای ئۆتۆمبێل و ١٠٠ ملیۆن دۆلار قازانج بكەن. بۆ ئەمەش بە نیازن ڕێگەپێدانی كاتی لە شارەوانیی سلێمانی وەربگرن.
باسنيوز
