وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه: كارکردن لە پرۆژەی ڕێگه‌ی باشماخ ـ پێنجوێن ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه
دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حکوومەتی هه‌ریمی كوردستان، له‌میانه‌ی سه‌ردانی بۆ قەزای پێنجوین، ئەمڕۆ یەکشەممە 2020.9.20 له پرێس کۆنفرانسێکدا، كه ڕای گه‌یاند: "درو‌ستكردنی ڕێگه‌ی پێنجوین ـ باشماخ له چه‌ند مانگی پێشووەوە به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه كاركردن تێیدا وه‌ستابوو، ئه‌مڕۆ سه‌ردانی پینجوێنمان كرد بۆ ئه‌وه‌ی قایمقامیەتی قه‌زای پینجوین و كۆمپانیاكه‌ش ئاگادار بكه‌ینه‌وه كه ده‌ست بكەنەوە به كاره‌كانی ئەو پرۆژەیە و پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ینه وه‌رزی زستان پڕۆژه‌كه ته‌واو بكەن".
ڕوونیشی كرده‌وه: "هه‌وڵیشمان داوه له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له نزیكترین كاتدا پاره‌ی پێویستیان بۆ ته‌رخان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت به‌ڵێنده‌ر به‌بێ كه‌موكوڕی ئیشه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات و مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له هاتنی ئێمه ئه‌مڕۆ به‌ڕگه‌خستنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه‌یه به شێوه‌یه‌كی خێرا، كه بتوانێت كاره‌كانی خۆی ئه‌نجام بدات".
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حکوومەتی هه‌ریمی كوردستان جه‌ختیشی كرده‌وه: "له ئه‌مڕۆوه به‌ڵێنده‌ر ڕاده‌سپێرین كه هه‌موو تواناكانی خۆی به‌كار بهێنێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌مته‌رخه‌می و سستی نه‌نوێنێت و ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر سه‌رشانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، له به‌رامبه‌ردا بۆی جێبه‌جێ ده‌كات".
پڕۆژه‌ی درو‌ستكردنی ڕێگه‌ی نێوان باشماخ ـ پێنجوین، له (16/2/2014) کارەکانی ده‌ستی پێ كردووه و وا بڕیار بووه له ماوه‌ی 611 ڕۆژدا ته‌واو ببێت، به‌ڵام تا ئێستا ته‌واو نه‌كراوه.
باسنيوز
