تەندروستیی دهۆك: هیچ دەرمانێك لە دەرەوەی پڕۆتۆكۆڵی جیهانی بۆ تووشبووانی كۆرۆنا بەكارنەهاتووە
ئەمڕۆ یەكشەممە 20/9/2020، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی دهۆك، لە روونكردنەوەیەكدا، ئەوەی رەت كردەوە كە هیچ دەرمانێك لە دەرەوەی پڕۆتۆكۆڵی جیهانی درابێتە تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەڵكوو ئەو دەرمان و چارەسەرییانە بەكاردەهێنن، كە بە پێی پڕۆتۆكۆڵی جیهانی و لە چوارچێوەی ڕێنوێنییەكانی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانیدا ڕێی پێدراوە.
لە روونكردنەوەكەدا، ئاماژە بەوەشكراوە، كە ڕێژەی مردن لە پارێزگای دهۆك بە هۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆناوە، 1.7%ـە و ئەوەش رێژەیەكی كەمترە لە ڕێژەی مردنی تووشبووان لەسەر ئاستی جیهان، كە 3%ـیە.
باسنيوز
