ئەمڕۆ شاندێکی ھەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی٩ی٢٠٢٠ شاندی ھەردوو وەزارەتی پلاندانان و دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ درێژەدان بە کۆبوونەوە و گفتوگۆکان لەبارەی پرۆژە بودجەی سێ ساڵی داهاتووی عێراق، سەردانی بەغدا دەکەن.
لەبارەی کاتی کۆبوونەوەکانەوە گوتی بڕیارە لەم سەردانەدا شاندەکەی هەرێمی کوردستان دوو کۆبوونەوە ئەنجام بدەن و رۆژانی دووشەممە و پێنجشەممە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کۆ ببنەوە.
ئامانج لەم سەردان و کۆبوونەوانەش گفتگۆکردنە لەسەر داڕشتنی ستراتیژیەتی پرۆژە بودجەی سێ ساڵی داھاتووی عێراق کە ھەرێمی کوردستانیش لە داڕشتنی ستراتیژیەتی پرۆژە بودجەدا بەشدار دەبێت.
باسنيوز
