وەزارەتی پەروەردە بۆ گواستنەوەی فەرمانبەران وەزارهتەکان ئاگادار دهكاتهوه
بە پێی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژە بە گواستنەوەی فەرمانبەران لە وەزارەتەکانی دیكه بۆ وەزارەتی پەروەردە کراوە، تێیدا ئەوە بۆ وەزارەت و فەرمانگەکان خراوهته ڕوو، کە گواستنەوەی فەرمانبەران بەشێوەی کاتی و تەنسیب تەنیا بۆ دیوانی پەروەردەکان دەبێ و بۆ قوتابخانەکان ناکرێ.
لە ناوەڕۆکی نووسراوەکەدا کە بۆ گشت وەزارەتەکەن نێردراوە، هاتووە: "ئاگادارتان دەکەینەوە، فەرمانبەران کە داوای گواستنەوەی کاتی دەکەن بۆ وەزارەتی پەروەردە، تەنیا دانانی کاتی بۆ نێو دیوانی پەروەردەکان بۆیان دەکرێ، بەڵام بۆ نێو قوتابخانەکان ناکرێ، چونکە فەرمانبەری پێویستیان هەیە و پێویستیان پێی نییە".
عەبدولرەزاق فەرهاد، بەرێوەبەری کاروباری تەکنیکی و ئهزموونهكان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەو فەرمانبەرانەی لە وەزارەتەکان داوای گواستنەوە دەکەن، هەوڵ دەدەن بۆ قوتابحانەکان بگوازرێنەوە، بەڵام زۆرتر کارمەندمان بۆ دیوانی پەروەردەی گشتی و پەروەردەکان پێویستە، نهوهكوو بۆ قوتابخانەکان".
ڕوونیشی کردەوە، له قوتابخانەکان فەرمانبەر و کارگوزار و پاسەوانی پێویست هەیە و پێویستیان بە میلاکی زیاتر نییە، دەشڵێت: "لە دیوانی پەروەردەکان پێویستمان بە فەرمانبەر هەیە، بەتایبەت دوای کۆرۆنا فەرمانبەرێکی زۆرمان بەم پهتایە گیانیان لەدەست داوە، بۆیە پێویستمان بە فەرمانبەر هەیە".
باسنيوز
