لە عەفرین منداڵێکی کورد بە تەقەی چەکدارێکی میلیشیاکان کوژرا

لە عەفرین منداڵێکی کورد بە تەقەی چەکدارێکی میلیشیاکان کوژرا
ئەمرۆ شەممە 19/9/2020، منداڵێکی کورد لە شاری عەفرین بەدەستی چەکدارێکی میلیشیاکانی سەر بە تورکیا کوژرا.

مستەفا شێخۆ، چالاکوانی کورد رایگەیاند: "چەکدارێکی سەر بە میلیشیای فرقەی 9 لە شەقامی ڤێلات لە عەفرین کە هاموشۆیەکی زۆری خەڵکی مەدەنی لەسەرە بەشێوەیەکی هەرەمەکی تەقەی کردووە و لە ئەنجامدا منداڵێکی کورد بە ناوی (یوسف محەمەد عوسمان) فیشەکێکی بەرکەوتووە و دەستبەجێ گیانی لە دەستدا".

هەروەها ئەو چالاکوانە کوردە روونیشیکردەوە، کە ئەو منداڵەی کوژراوە لەوکاتەدا لەگەڵ باوکی لەسەر ماتۆرسکیل بووە.













باسنیوز


Top