وەزارەتی دارایی و ئابووری راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە
كەمێك لەمەوبەر، وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیاندراوێكدا كە لە پێگەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردۆتەوە، ئاشكرای كرد كە لەسەر راسپاردەی وەزیری دارایی، لەمەودوا گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار لە لایەن وەزارەتەوە بە شێوەی فرۆشتنی ئاشکرا دەبێت.
ئەوەشی روون كردۆتەوە كە بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە، گروپێکی ئەلیکترۆنی کارا کراوە کە سەرجەم بانکە ئەهلییەکان و کۆمپانیاکان و نوسینگەکان کە مۆڵەتی فەرمییان هەیە بۆ گۆڕینەوەی دراو، دەتوانن بەشدار بن لە پرۆسەی کڕینی ئاشکرا بۆ گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار.
جەختیش كراوەتەوە كە ئەم بڕیارە ”لە پێناو نەهێشتنی قۆرخکاری و هەلی وەک یەک بۆ هەموان و زیادکردنی داهاتی گشتی“ دراوە.
باسنیوز
