رێگه‌ی حاجی ئۆمه‌ران و چۆمان له نوژهنكردنهوهدایه
زۆربه‌ی رێگاكه كهندوچاڵی تێكه‌وتووه و كاری نۆژه‌نكردنه‌وه رۆژانه 8 - 10 كاتژمێری بۆ ته‌رخانكراوه.
به‌درێژایی رێگاكه چه‌ندین تیم به خێرایی كاری تێدا ده‌كه‌ن، مه‌به‌ستیانه پێش هاتنی وه‌رزی باران و به‌فربارین كاره‌كه‌یان ته‌واوبكه‌ن.
ڕێگای چۆمان - حاجی ئۆمه‌ران یه‌كێك له قه‌ره‌باڵغترین رێگاكانه، رۆژانه نزیكه‌ی هه‌زار كامیۆن و ئۆتۆمۆبێل هاتوۆچۆی بهسهردادهكهن. خراپبوونی رێگاكه زیانی زۆری به ئۆتۆمبێله‌كان گه‌یاندووه، شۆفێرانی رێگاكه گه‌رچی به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی سوپاسگوزارن؛ به‌ڵام چاوه‌ڕێی ته‌واوكردنی دووسایدی رێگاكهشن.
رێگای چۆمان - حاجی ئۆمه‌ران تا ده‌روازه‌ی سنووری نیوده‌وڵه‌تی (21) كیلۆمه‌تره‌و پڕۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه و قیرتاوكردنی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕی یه‌ك ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكراوه‌و (15) كیلۆمه‌تری رێگاكه نۆژه‌نده‌كرێته‌وه له‌گەڵ قیرتاوكردنی درێژایی (9) كیلۆمه‌تر، له هه‌فته‌ی یه‌كه‌میشدا سه‌دا سی كاره‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می جێبه‌جێكراوه.
k24 -
