یەكێتی مامۆستایان: بەلای ئێمە گرنگە پڕۆسەی پەروەردە دەست پێ بكاتەوە

یەكێتی مامۆستایان: بەلای ئێمە گرنگە پڕۆسەی پەروەردە دەست پێ بكاتەوە
یەكێتی مامۆستایانی كوردستان دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیان لە هەولێر، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وردەكاری بابەتەكانی كۆبوونەوەكەیان بۆ دەزگاكانی راگەیاندن بڵاوكردەوە.

عەبدلواحید حاجی، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا رایگەیاند: "لە كۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ چەندین بابەت باسكرا، بەلای ئێمەوە گرنگ بوو تیشك بخەینە سەر پرۆسەی دەستپێكردنەوەی ساڵی خوێندن بوو، کە لە ٢٥ی٢ی٢٠١٩ خوێندن ڕاوەستاوە لە كوردستان پێمانوایە لێكەوتەی خراپی هەبووە، كە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا وای بەسەرهات، بەلای ئێمە گرنگە پڕۆسەی پەروەردە دەست پێبكاتەوە".

گوتیشی: "لەڕابردوودا چەند بڕیارێك لەلایەن وەزراەتی پەروەردەوە دەركرا كە بەشێكی داخوازی یەكێتی مامۆستایان بوو كە پێمان باشە پرۆسەی پەروەردە لەناو هۆڵەكانی خوێندن بێ نەوەك ئەلكترۆنی بێت، چونكە سیستەمی ئەلكترۆنی وا دەكات لەبەر چەند هۆكارێك ئامانجی خۆی نەپێكێت یان گونجاو نەبێت و سوودی باشی لێ وەرنەگیرێت".

ئەوەشی خستە روو، کە بەدیلمان هەبووە دەوامی قوتابخانەکان بەشێوەی گرووپ بكرێت و تەواوی قوتابخانەكانیش پاك بكرێنەوە، بۆیە بە بڕوای ئێمە دەتوانن پێداچوونەوە بەو بڕیارانەدا بكرێت و پرۆسەی پەروەردە هەمووی لەناو هۆڵەكانی خوێندن بێت.













باسنيوز



Top