ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ كۆبانێ ڕووى دا

ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ كۆبانێ ڕووى دا
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ باشوورى شارى (كۆبانێ)ى ڕۆژئاواى كوردستان به‌ هه‌ڵه‌ ڕووى دا و به‌هۆیه‌وه‌ 10 كه‌س بوونه‌ قوربانى.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 17/9/2020، له‌ گوندى (مونیف) له‌ باشوورى ڕۆژئاواى كوردستان له‌ كارگه‌یه‌كى شكاندنى به‌رد كه‌ له‌سه‌ر شاخێكى گونده‌كه‌یه‌، بڕێك مادده‌ى دینامیت ته‌قییه‌وه‌.

به‌هۆى ته‌قینه‌كه‌وه‌، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، به‌پێى زانیارییه‌كانیش، سه‌رجه‌م قوربانییه‌كان له‌ كارگه‌كه‌دا كرێكار بوونه‌.











باسنيوز

Top