له هه‌رێمى كوردستان 29 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17/9/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، له ڕاگهیاندراوهكهدا ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان خراوه‌ته ڕوو و باس له‌وه كراوه، له 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، له هه‌رێمى كوردستان 680 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون، 29 كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ڕوونیش كراوه‌ته‌وه، له‌و 29 كه‌سه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، شه‌شیان له هه‌ولێر بوون، حه‌وت كه‌سیشیان له سلێمانى بوون، 12 كه‌سی دیكه‌ش له دهۆك بوون، دوو كه‌سیش له گه‌رمیان و دوو كه‌سیش له ڕاپه‌ڕین بوون.
ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٠٤)
١. پشکنین: (٦٣٢١ پشکنینی نوێ)
(١٦٩٩ هەولێر)، (٧٧٨ سلێمانی، ١٤٢ گەرمیان)، (٣٦٥٢ دهۆك)، (٥٠ هەڵەبجە)
٢. تووشبوو: (٦٨٠ تووشبووی نوێ)
(٢٠٦ هەولێر)
(١١٤ سلێمانی، ٢٥ گەرمیان)
(٣٠٥ دهۆك)
(٣٠ هەڵەبجە)
٣. چاکبوون: (٢٧٠ چاکبوون)
(٢١٣ هەولێر)
(١٢ سلێمانی، ٢٢ گەرمیان)
(٢٣ هەڵەبجە)
٤. مردن: (٢٩ مردن)
(٦ هەولێر)
(٧ سلێمانی، ٢ گەرمیان، ٢ ڕاپەڕین)
(١٢ دهۆك)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٤٠٤٩٢٤ (١٥١١٧٣ هەولێر، ١٠٣١٥٤ سلێمانی، ١٤٦٨٨٨ دهۆك، ٣٧٠٩ هەڵەبجە)
تووشبوون ٣٩٣٤١ (١٥٠٥٤ هەولێر، ١٤٣٠٥ سلێمانی، ٨٦٤٩ دهۆك، ١٣٣٣ هەڵەبجە)
چاکبوون ٢٤٧٩٢ (١١٤١٦ هەولێر، ٩٢٠٦ سلێمانی، ٢٩٤٢ دهۆك، ١٢٢٨ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٣١٠٣ (٣١٢٩ هەولێر، ٤٣٤٠ سلێمانی، ٥٥٥٢ دهۆك، ٨٢ هەڵەبجە)
مردن ١٤٤٦ (٥٠٩ هەولێر، ٧٥٩ سلێمانی، ١٥٥ دهۆك ، ٢٣ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٧ی ئەیلول ٢٠٢٠
باسنيوز
