پارێزگارى هه‌ولێر چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك له قه‌زاى خه‌بات ڕاده‌گه‌یه‌نێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17/9/2020، فرسه‌ت سۆفى، پارێزگارى هه‌ولێر له قه‌زاى خه‌بات و له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌نووسیدا ڕاى گه‌یاند: "سوپاسى خه‌ڵكى قه‌زاى خه‌بات ده‌كه‌ین و ده‌زانین كێشه له هه‌ندێك خزمه‌تگوزارییان هه‌بووه، به‌م دۆخه خراپه‌ش ئێمه ده‌سته‌وه‌ستان دانه‌نیشتووین و به‌پێى توانا هه‌وڵ ده‌ده‌ین خزمه‌تى خه‌ڵكى ئه‌م ده‌ڤه‌ره ده‌كه‌ین، هه‌وڵیش ده‌ده‌ین كێشه‌ى ڕێگاوبان و ئاوه‌ڕۆ و ئاو چاره‌سه‌ر بكه‌ین، چونكه ئه‌و كێشانه، كێشه‌ى سه‌ره‌كیی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ن".
له‌باره‌ى پڕۆژه‌كان له قه‌زاى خه‌بت، پارێزگارى هه‌ولێر گوتى: "ئێمه له ناحیه‌ى كه‌ورگۆسك سه‌رجه‌م شه‌قامه‌كانى گه‌ڕه‌كێك قیڕتاو ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها شه‌قامێكى سه‌ره‌كى كه كه‌ورگۆسك به گه‌زنه ده‌به‌ستێته‌وه، قیڕتاو ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها شه‌قامى سه‌ره‌كیی قه‌زاى خه‌بات، به‌شێكى زۆرى چاك ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه ئه‌مه ڕێگایه‌كى سه‌ره‌كییه و هه‌ولێر به قه‌زاكه و مووسڵیش ده‌به‌ستێته‌وه، هه‌ر ئه‌مڕۆش 500 ملیۆن دینارمان له‌و پڕۆژانه خه‌رج كردووه، له پلانیشماندایه زیاتر خزمه‌تى ئه‌م قه‌زایه بكه‌ین".
فرسه‌ت سۆفى ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: "به‌داخه‌وه به‌هۆى ئه‌م دۆخه داراییه‌ى هاتووه‌ته پێشمان، له‌وانه‌یه نه‌توانین پڕۆژه‌ى گه‌وره و ستراتیژى له‌م قۆناغه ئه‌نجام بده‌ین، به‌ڵام له سنووى هه‌موو قه‌زایه‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر، ده‌توانین كێشه‌ى ڕێگاوبان و ئاوه‌ڕۆ و ئاو و كاره‌با چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین و له ڕۆژانى داهاتووشدا سه‌ردانى ئه‌و شوێنانه‌ش ده‌كه‌ین، له‌سه‌ر ئاستى كاره‌باش، پڕۆژه‌ى زۆر ستراتیجى هه‌ن".
باسنيوز
