فراکسیۆنی پارتی داوای توندترین سزا بۆ بکوژانی خێزانە کوردەکەی بەغدا دەکات
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە راگەیاندراوەکەیدا وێڕای سەرەخۆشی لە کەسوکار و خزمانی ئەو خێزانە کوردەی شاری بەغدا، کە شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی مەنسوور شەهیدکران، ئیدانەی ئەو تاوانە قێزەوەنە دەکات.
هەروەها فراکسیۆنی پارتی داوا لە دەزگا ئەمنییەکانی عێراق دەکات بکوژانی ئەو خێزانە بە زووترین کات رادەستی دادگا بکات و پێویستیشە دادگا بە توندترین شێوە سزایان بدات.
هەر لە راگەیاندراوەکەدا فراکسیۆنی پارتی داوا دەکات هێزە ئەمنییە عێراقییەکان سەر و ماڵی هاووڵاتییانی کورد و هەموو پێکهاتەکانی دیکە بپارێزن.
باسنيوز
