سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان لە هەولێر کۆ بووەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان لە هەولێر کۆ بووەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦-٩-٢٠٢٠ لە هەولێر، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی هەرێم، لەگەڵ کونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتانی ئەورووپی لە هەرێمی کوردستان کۆ بوونەوە.

پرسی پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان و رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، هەروەها گفتوگۆ لەبارەی خاڵە سنورییەکان تەوەری سەرەکیی ئەم کۆبوونەوە بووە.

ئەم کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم لەگەڵ کونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتانی ئەورووپی لە کاتێکدایە بەهۆی بوونی بارەگا و بنکەکانی پەکەکە لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانیان بۆردومان کردووە و زەیان و خەسارێکی زۆر بە هاووڵاتیان و ڕەز و باخ و ژینگەی کوردستان گەیشتووە.











باسنيوز


Top