رێكارەكانی وەرگرتنی قوتابیانی بۆ ساڵی نوێی خوێندن بڵاو كرایەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە بە نووسراوێكی فەرمی كە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەكانی سنووری پارێزگای هەولێر كراوە، تێیدا بەڕێوەبەرایەتیی پلانی پەروەردەیی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی پەروەردەی هەولێر، سەرجەم ئەو رێكارانەی دیاری كردووە كە لە ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ لە قۆناغەكانی خوێندنی بنەڕەتی و دواناوەندی و ئامادەییەكان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی گشتی هەولێر قوتابیانی پێی وەردەگیرێن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر، لە پەیجی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) سەرجەم نووسراوەکان کە تێیدا هەموو مەرج و ڕێنماییەکانی وەرگرتنی قوتابیانی تێدایە، بڵاو کردووەتەوە:
باسنيوز
