ئەمڕۆ چوارشەممە دەنگ لەسەر ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی ھەولێر دەدرێت

 ئەمڕۆ چوارشەممە  دەنگ لەسەر ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی ھەولێر دەدرێت
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر دانیشتنی ژمارەی ٨٠ی ئاسایی خۆی بەڕێوە ببات و تێیدا دەنگ لەسەر پەسندکردنی ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی ھەولێر دەدات.

مەریوان پیرباڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ / ٩ / ٢٠٢٠ کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە ۸٠ی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر لە دیوانی ئەنجوومەنی پارێزگا بەڕێوە دەچێت".

گوتیشی: "کۆبونەوەکە کاتژمێر٣٠:١٠ بەڕێوە دەچێت و تێیدا گفتوگۆ لەسەر پێکھاتەی ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی ھەولێر دەکرێت و دواتر دەخرێتە دەنگدانەوە و پەسند دەکرێت".

ڕێکەوتی ٨ / ٩ / ٢٠٢٠ پارێزگاری ھەولێر نووسراوی پێکھاتەی ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی ھەولێری ئاراستەی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر کردووە و تێیدا ناوی ٢١ کەس کە پێکھاتبوون لە بەڕێوەبەری فەرمانگەکان و نوێنەری چەند سەندیکا و ڕێکخراوێک وەک ئەندامانی ئەنجومەنەکە دیاری کراون.












باسنيوز
Top