هاونیشتمانیان دەتوانن بە مەرج بە ئۆتۆمبێلی هەڵگری تابلۆی هەولێر گەشتی وڵاتان بکەن
ئەو مەرجانەی هاتووچۆی هەولێر بڵاویکردوونەتەوە بریتین لە حەوت مەرج، بەمشێوەیەی خوارەوە:
1- ده‌بێت ساڵیانه به‌ناوی ئه‌و كه‌سه بێت كه به‌نیازه گه‌شتی ده‌ره‌وه بكات یان بریكارنامه (وه‌كاله)ی بۆ كرابێت.
2- سه‌ردانی گومرگی هه‌ولێر بكات به‌مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی پسووڵه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه (دفتر خروجیه).
3- سه‌ردانی هاتووچۆ بكات و داواكارییه‌ك پێشكه‌ش بكات كه تێیدا داوای رێگەپێدان بۆ گۆڕینی تابلۆیه‌كه بكات و پسووڵه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوپێچ بكات.
4- دانی بڕی 55000 دینار وه‌كو رسومات بۆ وه‌رگرتنی دوو پلیتی تازه، تابلۆ به نووسین و ژماره‌ی ئینگلیزی.
5- ده‌بێت له‌پاش وه‌رگرتنی تابلۆیه‌كه و جێهێشتنی تابلۆیه كۆنه‌كانی خۆی له هاتووچۆ له ماوه‌ی 72 كاژێر هه‌رێمی كوردستان جێبهێلێت.
6- له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا سه‌ردانی هاتووچۆ بكات بۆ دانه‌وه‌ی تابلۆیه‌كه و وه‌رگرتنه‌وه‌ی تابلۆیه كۆنه‌كانی كه هه‌ردوو كاتی چوونه‌ده‌ره‌وه و هاتنه‌وه‌شی له‌ڕێگەی پاسپۆرته‌كه‌یه‌وه ده‌زانرێت و ده‌بێت هاوپێچی بكات له‌كاتی هاتنی بۆ هاتووچۆ.
7- هه‌ر دواكه‌وتنێك له چوونه‌ده‌ره‌وه له هه‌رێمی کوردستان یان گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌رێمی کوردستان و سه‌ردانی نه‌كردنی هاتووچۆ بۆ ته‌سلیمكردنه‌وه‌ی تابلۆیه‌كه له ماوه‌ی دیاریكراو، سه‌رپێچیكار به بڕی 500 هەزار دینار سزاده‌درێت و بۆ هه‌ر رۆژێك كه تێپه‌ڕێت بڕی 50 هه‌زار دیناری دیکە ده‌چێته‌سه‌ر سزایه‌كه.
rudaw
