لە دهۆک 211 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەوە
بەپێی ئەو ئامارانەی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دهۆک بڵاویکردوونەتەوە، ئێستا لە سنووری پارێزگاکە چوار هەزار و 966 تووشبووی کۆرۆنا ماون.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، لە دهۆک تاوەکو ئێستا هەشت هەزار و 38 تووشبووی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، 130 تووشبوویان گیانیان لەدەستداوە.
لە هەرێمی کوردستانیش 37 هەزار و 907 تووشبووی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، 24 هەزار و 27 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و هەزار و 391 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
rudaw
