گوتەبێژی کازمی: حکومەتی عێراق دەیەوێت کۆتایی بە بندیوارەکان بهێنێت
ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا "ئەو شڵەژاوییە گەورەی هەیە لەبارەی ژمارەی فەرمانبەرانی راستەقینە، ژمارەی ئەوانەی کە زۆرجار گوێمان لە ناوی بندیوارەکان و بابەتی لەم شێوەیە دەبێت" باسکراون.
بە گوتەی گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی میکانزمێک کراوە کە "لەو رێگەیەوە دەکرێت دڵنیاببینەوە لە فەرمانبەرانی راستەقینە و ژمارەیان بۆ هەر وەزارەت و دامودەزگایەکی دەوڵەت".
سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریداوە تیمێک پێکبهێنرێت بە سەرۆکایەتی وەزیری پلادانان و بە ئەندامێتیی هەریەک لە راوێژکاری سەرۆکوەزیران، نوێنەری دیوانی چاودێریی دارایی، بەڕێوەبەرایەتیی دەزگای ناوەندی ئامار، نوێنەری وەزارەتەکانی بازرگانی، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ناوخۆ و بەرگریی، ئەرکی تیمەکەش پێشکەشکردنی میکانیزمێکە بۆ چارەسەرکردنی داتا و زانیارییەکانی فەرمانبەرانی دەوڵەت و پشت بە تەکنەلۆجیای نوێ دەبەسترێت لەبارەی فەرمانبەران و ژمارەیان.
rudaw
