نووسینگەی جێگری سەرۆك وەزیران: بریكاری وەزارەتی ناوخۆ هیچ لێدوانێكی لەسەر دەوامی فەرمانبەران نەداوە

نووسینگەی جێگری سەرۆك وەزیران: بریكاری وەزارەتی ناوخۆ هیچ لێدوانێكی لەسەر دەوامی فەرمانبەران نەداوە
نووسینگەی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان رای گەیاند كە بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هیچ لێدوانێكی لەبارەی دەوامی فەرمانبەران نەداوە.

لە ڕوونكردنەوەیەكدا نووسینگەی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوە داوە، لە ماوەی رابردوودا لێدوانێک بە ناوی بریکاری وەزارەتی ناوخۆ لەسەر پرسی دەوامی فەرمانبەران لە هەندێک کەناڵی میدیایی بڵاو بوویە‌وە‌. لەبەر هەستیاریی دۆخەکە، "لێکۆڵینەوەمان لەم بابەتە کردووە و بۆمان دەرکەوتووە کە بریکاری وەزارەتی ناوخۆ، وەکو خۆشی دەڵێت، بە هیچ شێوەیەک هیچ لێدوانێکی نەداوە، لەسەر پرسی دەوام".

جەختیش لەوە كراوەتەوە، بریکاری وەزارتی ناوخۆ، وەکو هەموو ئەندامانی تیمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کابینەی نۆیە‌م، پابەندە بە جێبەجێکردنی دید و سیاسە‌تی حزبەكەی لە چوارچێوەی کارنامەی پەسەندکراوی کابینەی نۆیە‌می حكوومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان کە پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان، یەکێک لە ئە‌ولە‌ویاتە‌كانمانە‌.













باسنيوز


Top