سبەی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی دۆخی زیندان و چاکسازییەکان کۆ دەبێتەوە
رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رای گەیاندووە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رەزامەندیی داوە بۆ ئەوەی کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بێتە پەرلەمان، بۆیە سبەی چوارشەممە 2020.9.16 پەرلەمان بە ئامادەبوونی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کۆ دەبێتەوە.
ئەم بانگهێشتنەی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ پەرلەمان لە کاتێکدایە کە لیژنهى کاروباری کۆمەڵایەتی و داكۆكىكردن له مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی دۆخی بەندیخانە و چاکسازیەکان و پرسی ئازادکردنی مەرجدار و مۆڵەتی درێژخایەن بۆ زیندانیان راپۆرتێکیان ئامادە کردوە و بە ئامادەبونی وەزیری کار گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و چەند راسپاردەیەک دەردەکرێت بۆ ئەوەی حکوومەت چاکسازی بەپێی راپۆرتەکە بکات.
باسنيوز
