وەزیری پێشمەرگە: پرسی چاکسازی لەناو وەزارەتی پێشمەرگە هەنگاوی باشی بڕیوە

وەزیری پێشمەرگە: پرسی چاکسازی لەناو وەزارەتی پێشمەرگە هەنگاوی باشی بڕیوە
ئەمڕۆ وەزیری پێشمەرگە لە لێدانێکدا سوپاسی باڵوێزی ویلاتە یەکگرتووەکانی لە ئەمریکا کرد کە سەردانی وەزارەتی پێشمەرگەی کردووە و هاوکات جەختی لەوەش کردەوە کە پرۆسەی چاکسازی لەناو وەزارەتی پێشمەرگە هەنگاوی جیدی و باشی بڕیوە و قۆناغ بە قۆناغ دەچێتە پێشەوە..

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەگەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 2020.9.15 لە پرێس کۆنفرانسێکدا سەرەتا وێڕای بەخێرهاتنی باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق و کونسووڵی گشتیی ئەو وڵاتە لە هەولێر ڕای گەیاند ئەمڕۆ ئێمە پێکەوە سەردانی مەیدانیی چەند شوێنێکمان کرد کە مەشقی سەربازیی میکانیکی و ئەلکترۆنییان تێدا دەکرێت".

ئاماژەی بەوەش دا: "لە دیدارەکەیاند هاوکات چەند شوێنێکی دیکەشمان بەسەر کردەوە بۆ ئەوەی لە نزیکەوە لە شێوەی بەکارهێنان و کەڵکوەرگرتنی ئەو چەک و تەقەمەنییە نوێیانەی کە وەزارەتی پێشمەرگە وەری گرتووە، شێوازی مەشق و ڕاهێنانەکانی لە نزیکەوە ببینین کە بە شێوەیەکی سەرکەوتوو بەڕێوە دەچێت".

وەکچۆن ئەمڕۆ هەموومان پێکەوە بووین، لە ڕابردووشدا ئێمە پێکەوە شەڕێکی سەرکەوتوومان بەڕێوە برد و کە ئەویش تێکشکاندنی ترسکناترین ڕێکخراوی تیرۆریستی (داعش) بوو، لە ئایندەشدا دڵنیام هەر پێکەوە دەبین".

ڕاشی گەیاند لە سەرەتای هەڵگیرسانی شەڕی داعش، هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان هاوشانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، شەڕیان کرد و بەتایبەتی ئەمریکا لە تێکشکاندنی داعشدا دەورێکی یەکلاکەرەوەی هەبوو، بۆیە ئێمە ئەو هاوکاری و پشتیوانیەی هێزەکانی هاوپەیمانان و لە سەرووی هەموویانەوە ئەمریکا هەموو کات بەرز دەنرخێنین و چاومان لەوەیە ئەم هاوکاری و یارمەتییانە هەمیشە بەردەوام بێت بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان، چونکە هەموومان دەزانین گرووپی تیرۆریستیی داعش هێشتا بە یەکجاری تێک نەشکاوە"

وەزیری پیشمەرگەی لەبارەی جموجۆڵەکانی داعشەوە گوتی: "ئێستاش داعش بە گرووپی گەورە و بچووکەوە لە زۆر ناوچە و بەتایبەتی ناوچەکانی دیالە و کەرکووک و دەوروپشتی و هەتا دەشتی نەینەوا و دەوروبەری لە خۆڕێکخستنەوە دان و چەکی نوێیان دەست کەوتووە و شەڕی پارتیزانی لەگەڵ پێشمەرگە و سوپای عێراقدا دەکەن، بۆیە قۆناغی ئێستاش دەخوازێ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هاوکاری و یارمەتییەکانی بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوام بێت".

پاشان وەزیری پێشمەرگە سوپاسی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی کرد کە وێڕای قەیرانی دارای و بوونی پەتای کۆرۆنا لە هەموو قۆناغێکدا ئامادەی پاراستنی خاک و ئاو و دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان.

شۆڕش ئیسماعیل لەبارەی پرۆژەی چاکسازی لەناو وەزارەتی پێشمەرگە ڕای گەیاند: "کاروانی چاکسازی لەناو وەزارەت بەردەوامە، بەڵام هەموومان دەزانین ئەم چاکسازییە سەبری دەوێت و قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێ دەکرێت و هەنگاوی باش چووینەتە پێشەوە و هەنگاوی جیدی نراوە و کاری جیدیش لە پرۆسەی چاکسازیدا کراوە و یاسای چاکسازی کەلە پەرلەمانی کوردستان دەرچووە و دواتر ئەنجوومەنی وەزیران پێڕەوەێکی بۆ داناوە، ئێمەش لە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئەم مەبەستە حەوت لیژنەمان پێک هێناوە بۆ ئەوەی هەنگاوەکان جیدیتر، فراوانتر و خێراتر بکرێت و بەرەوپێچوونی کارەکان جێگەی دڵخۆشییە و هیوادارم لە ئایندەیەکی نزیکدا هێزێکی پێشمەرگەی یەکگرتوو و نیشتمانی و کوردستانی کە قیادە و کۆنترۆڵی لەژێر چاودیریی وەزارەتی پێشمەرگە و حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا بێت، دروست بکرێت کە ئەمە مژدەیەکی خۆشە بۆ خەڵکی کوردستان و هەم بۆ دۆستەکانیشمان لە دنیادا".













باسنيوز


Top