مەسرور بارزانی جەخت لە چارەسەركردنی كێشەكانی هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور دەكاتەوە
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و پەیوەندیی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی کرا.
سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە بەردەوامیی گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی کرد و جەختی لە چارەسەرکردنی بنەڕەتییانەی کێشەکان کردەوە لە سەر بنەمای دەستوور و لە چوارچێوەی پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیی هاووڵاتییان.
میکانیزمەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و زەمینە خۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان بۆ شوێنەکانیان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
باسنيوز
