وەزارەتی داد دووەمین فەرمانگەی جێبەجێکردن لە هەولێر دەکاتەوە
ئهمڕۆ سێشهممه 15/9/2020، وهزارهتى داد ڕاگهیاندراوێكى له پهیجى فهرمیی خۆى، له تۆڕى كۆمهڵایهتیی (فهیسبووك) بڵاو كردهوه، تێیدا هاتووه: "وەزارەتی داد بە مەبەستی فراوانکردن پانتایی خزمەتگوزارییەکانی، لە ناوەندی پارێزگای هەولێر بەڕێوهبەرایەتیی جێەجیکردنی دووەمی کردەوە، کە تێیدا کۆمەڵێک مامەڵەی هاووڵاتییان ڕایی دەکرێت".
له ڕاگهیاندراوهكهدا باس لهوهش كراوه: "مامهڵهكان بریتین له: یاسای کۆکردنەوەی قەرزەکانی حکوومەت بەپێی یاسای ژمارە 56ی ساڵی 1977ی هەموارکراو، دووەمیان حوکمی بیانییەکان کە شایەنی جێبەجێکردنن لە عێراق بەپێی یاسای جێبەجێکردنی (ئەحکامە بیانییەکان) ژمارە 30ی ساڵی 1928 لەگەڵ ڕەچاوکردنی حوکمی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان کە لە عێراق کاریان پێدەکرێت، سێیەم بڕیارەکانی دادگاکان و دۆکیۆمێنتەکانی جێبەجێکردن کە بەپێی یاسای جێبەجێکردن ژمارە 45ی ساڵی 1980 ئاڕاستەی کرابێت".
وهزارهتى داد ئهوهشى خستووهته ڕوو: "هۆکاری کردنەوەی ئەم بەڕێوبەرایەتییە نوێیەی جێبەجێکردن، لەبەر زۆریی دۆسییەکانی جێبەجێکردنە کە لە ئەستۆی بەڕێوهبەرایەتیی جێبەجێکردنی هەولێرە کە زۆریی دۆسییەکان کاریگەری لەسەر پەککەوتن و دواکەوتنی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگاکان و دۆکێۆمێنتەکانی جێبەجێکردن و پاراستنی مافی حکوومەت و هاووڵاتییان دانابوو".
له ڕاگهیاندراوهكهدا ڕوونیش كراوهتهوه: "وەزارەتی دادی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستاندا، هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە 35 بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکردنی هەبوو بە کردنەوەی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە نوێیە بوونە 36، کە بەم جۆرەی خوارەوە دابەش کراوون: 15 بەڕێوهبەرایەتی لە هەولێر، لە سلێمانی 14، لە دهۆک 6 و یەک بەڕێوهبەرایەتیی جێبەجێکردنیش لە هەڵەبجە هەیە".
باسنيوز
