سبەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر كۆ دەبێتەوە

سبەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر كۆ دەبێتەوە


بڕیارە سبەی چوارشەممە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر كۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە ٨٠ی خۆی بەڕێوە ببات و تێیدا دەنگ لەسەر ڕاپۆرتی لێژنەی شارەوانی دەدرێت کە تایبەتە بە پەسەندكردنی ئەنجوومەنی شارەوانییەكان شاری هەولێر.

خانزاد مام وسوو دزەیی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لە فراكسیۆنی پارتی ڕاگەیاند: "ماوەیەك بوو بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و تووشبوونی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر و چەند ئەندامێكی دیکەی ئەنجوومەنی پارێزگا، كۆبوونەوە ئاساییەکان ئەنجام نەدەدران".

گوتیشی: "بڕیارە کاتژمێر ١:٣٠ی پێشنیوەڕۆی سبەی چوارشەممە 16-9-2020 لە دیوانی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر كۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە (80)ی ئەنجوومەنی پارێزگا بەڕێوە بچێت".

لەبارەی بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكەوە ئاماژەی بەوەش دا: "لەم دانیشتنە ڕاپۆرتی لێژنەی شارەوانی سەبارەت بە پەسەندكردنی ئەنجوومەنی شارەوانییەكان شاری هەولێر كە بە نووسراوی پارێزگاری هەولێر بە ژمارە 1974لە ڕێکەوتی 8-9-2020 ئاراستەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر كراوە، لەلایەن ئەندامانی ئەنجوومنەوە دەنگی لەسەر دەدەرێت".











باسنيوز
Top