جێگری پارێزگاری نەینەوا پەرلەمانی کوردستان لە رەوشی ناوچە کوردستانییەکان ئاگادار دەکاتەوە

جێگری پارێزگاری نەینەوا پەرلەمانی کوردستان لە رەوشی ناوچە کوردستانییەکان ئاگادار دەکاتەوە
جێگری پارێزگاری نەینەوا پەرلەمانی کوردستان لە رەوشی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، ئاگادار دەکاتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 14-9-2020، سیروان رۆژبەیانی، جێگری پارێزگاری نەینەوا و مەحما خەلیل، قایمقامی شنگال، لە پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان،کۆ بووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە بە سەرۆکایەتیی جوان رۆژبەیانی، سەرۆکی لێژنەکەی پەرلەمان و سیروان رۆژبەیانی بەڕێوە چوو، تاوتوێی بارودۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، کە بەشێکی گرنگی ئەو ناوجانە کەوتوونەتە سنووری ئیداریی نەینەوا، کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا، شاندەکەی پارێزگای نەینەوا و لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمان، جەختیان لە هەماهەنگی نێوانیان بۆ خزمەتکردنی خەڵکی ئەو ناوچانەی کوردستان، کردەوە.











باسنيوز




Top