له‌ هه‌رێمى كوردستان 754 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران

له‌ هه‌رێمى كوردستان 754 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ هه‌رێمى كوردستان 754 تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14/9/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان خراوه‌ته‌ ڕوو و باس له‌وه‌ كراوه‌، له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، له‌ هه‌رێمى كوردستان 754 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون، 24 كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

ڕوونیش كراوه‌ته‌وه‌، له‌و 24 كه‌سه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، سێیان له‌ هه‌ولێر بوون، 12 كه‌سیشیان له‌ سلێمانى بوون، هه‌شت كه‌سی دیكه‌ش له‌ دهۆك بوون، كه‌سێكیش له‌ گه‌رمیان‌ بوو.


ده‌قى ڕاگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٠١)

١. پشکنین: (٦٨٠٤ پشکنینی نوێ)
(١٨١٩ هەولێر)، (٧١٠ سلێمانی، ١٧٢ گەرمیان، ٣٠٠ ڕاپەڕین)، (٣٧٥٨ دهۆك)، (٤٥ هەڵەبجە)

٢. تووشبوو: (٧٥٤ تووشبووی نوێ)
(٢١٦ هەولێر)
(٩٩ سلێمانی، ٢٧ گەرمیان، ١٢٧ ڕاپەڕین)
(٢٤٧ دهۆك)
(٣٨ هەڵەبجە)
٣. چاکبوون: (٦٤٦ چاکبوون)
(٢٠٤ هەولێر)
(٤١ سلێمانی، ٣٣ گەرمیان، ٣٥ ڕاپەڕین)
(٣٠٨ دهۆك)
(٢٥ هەڵەبجە)

٤. مردن: (٢٤ مردن)
(٣ هەولێر)
(١٢ سلێمانی، ١ گەرمیان)
(٨ دهۆك)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٣٨٧٢٤٠ (١٤٦٢٥٥ هەولێر، ١٠٠٢٤٢ سلێمانی، ١٣٧١٦٤ دهۆك، ٣٥٧٩ هەڵەبجە)
تووشبوون ٣٧٣١٠ (١٤٤٧٦ هەولێر، ١٣٨١١ سلێمانی، ٧٧٧٣ دهۆك، ١٢٥٠ هەڵەبجە)
چاکبوون ٢٣٧٤٦ (١٠٨١٨ هەولێر، ٩٠٣٨ سلێمانی، ٢٧٣١ دهۆك، ١١٥٩ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٢٢٠٠ (٣١٦٤ هەولێر، ٤٠٤٢ سلێمانی، ٤٩٢٤ دهۆك، ٧٠ هەڵەبجە)
مردن ١٣٦٤ (٤٩٤ هەولێر، ٧٣١ سلێمانی، ١١٨ دهۆك ، ٢١ هەڵەبجە)

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٤ی ئەیلول ٢٠٢٠












باسنيوز


Top