به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر: ڕۆژانە زیاتر له 180 كه‌س له كۆرۆنا چاك ده‌بنه‌وه
د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر رای گەیاند: "بە گشتی ئەگەر ئاماری تووشبوانی كۆڕۆنا لە هەولێر وەکوو چەند ڕۆژی ڕابردوو بێت، ئەوە پشتیوان بەخودا دۆخەكە بەرەو باشی دەڕوات".
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر ئامارێكى دڵخۆشكه‌رى ڕاگه‌یاند و گوتى: "ڕۆژانە زیاتر له 180 تووشبووى كۆرۆنا چاک دەبنەوە و نەخۆشخانەكان جێ دەهێڵن، زۆر ڕۆژ هەبووە لە ئاماری ڕۆژانەدا، ژمارەی چاكبوونەوە زیاتر بووە لە تووشبوون، زیادبوون و كەمبوونی ژماره‌ى چاكبوونەوەی تووشبوان، لەسەر بارودۆخی نەخۆشەکان دەوەستێت".
د. دلۆڤان محه‌مه‌د ئەوەشی خستە ڕوو، ئێستا ژمارەی تووشبوانى كۆرۆنا بەشێوەیەکی گشتی لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لە هەولێر كەمی كردووە، باسى له‌وه‌ش كرد: "ئێستا 227 تووشبووى كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە هەولێر ماون، بەراورد بە مانگێك پێش ئێستا، ژمارەی تووشبوانى كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكان زۆر كەمی كردووە".
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر داوا لە خەڵك دەكات: "پابەندی ڕێنوێنییه‌كانى خۆپارێزی بن، چونكە مەترسییەكانی ئەو په‌تایه لە وەرزی پایز زیاتر دەبێت".
باس‌نیوز
