ئاگادارییەک بۆ سوودمەندانی پڕۆژەی قەرزی بچووک بڵاو کرایەوە

ئاگادارییەک بۆ سوودمەندانی پڕۆژەی قەرزی بچووک بڵاو کرایەوە


بەڕێوەبەرایەتی قەرزی بچووك لە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی هەرێی کوردستان ئاگادارییەکی بۆ سووودمەندانی قەرزی بچووک بڵاو کردەوە.

بەپێی راگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی قەرزی بچووك تێیدا هاتووە: "سوودمەندانی پڕۆژەی قەرزی بچووک ئاگادار دەکەینەوە بەهۆی قەیرانی دارایی و کاریگەری و لێکەوتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر خاوەن کاران و بەتایبەتی سودمەندانمان لەسەر پێشنیاری بەڕێز بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتیمان و لەسەر فەرمانی وەزیری کار وەرگرتنەوەی قیستەکان شەش مانگی تر دواخرا".

روونیشکراوەتەوە، ئەوانەی قیستەکانیان لە نێوان رێکەوتی ١ی٩ی٢٠٢٠، تاوەکو ١ی٣ی٢٠٢٠ە دواخستنیان بۆ دەکرێت.






باسنيوز
Top