16 پەرلەمانتار داوای ئامادەکردنی پرۆژەیاسای بودجە دەکەن
عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ رایگەیاند "هەر وڵاتێک یاسای بودجەی نەبێت، ئەوا شەفافیەتی نابێت، ئەگەریش شەفافیەت نەبوو ئەوا گەندەڵی زیاد دەکات، ئێمە لە یاداشتەکەمان داوامانکردووە حکومەت پرۆژەیاسای بودجە بنێرێتە پەرلەمان، ئەگەر دینارێکە دەبێت بنێردرێتە پەرلەمان و لە پەرلەمان پەسندبکرێت".
دوایین پرۆژەیاسای بودجە کە حکومەت رەوانەی پەرلەمانی کردووە ساڵی 2013 بوو، ئێستا ناردنی پرۆژەیاسای بودجە بۆ پەرلەمان بەندە بە رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا و جێگیرکردنی پشکی کورد لە بەشە بودجەی عێراق.
پەری نووری، بەڕێوەبەری گشتیی بودجە لە وەزارەتی دارایی دەڵێت "چاوەڕوانی گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغداین، تاوەکو ئەوکات بزانین چۆن پرۆژەی یاسای بودجە ئامادەبکەین، گفتوگۆکان قۆناخی باشیان بڕیوە، بەبێ ئەوەی نەزانین پشکی کورد لە بودجە چەند جێگیردەکرێت و داهات چەند دەبێت، ناتوانین پرۆژە بودجە ئامادەبکەین".
ئێستا جگە لە شاندی باڵای دانوستاندنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، لیژنەیەک بۆ گفوگۆکردن لەسەر ستراتیژی بودجەی ساڵەکانی 2021 و 2022 و 2023 لە نوێنەری وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان پێکهاتووە و بەشداریی کۆبوونەوەکانی وەزارەتی دارایی عێراق دەکەن
rudaw
