ئاگرێك له چیاى سه‌فین كه‌وته‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 13/9/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا باس له‌وه كراوه، كه‌مێك پێش ئێستا ئاگرێك له چیاى سه‌فین كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، ئێستاش تیمه‌كانى به‌رگریی شارستانیی شه‌قڵاوه و سه‌رمه‌یدان، به هاوكاریی پۆلیسى دارستان و گرووپه‌كانى شاخه‌وانیی شه‌قڵاوه و خه‌ڵكى ناوچه‌كه، خه‌ریكى كوژاندنه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌ن.
باسنيوز
