شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌ی عێراق جێگیرده‌كرێن

شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌ی عێراق جێگیرده‌كرێن
بريكاری وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، گفتوگۆكانی چەند رۆژی رابردووی نێوان شاندی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق ئەرێنی بووە و دەبێ شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌ی 2021 جێگیربكرێن.

زاگرس فه‌تاح، بريكاری وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە كوردستان24ی رایگه‌یاند: "كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌رێنی بوون و داواكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ گوێره‌ی ده‌ستوور بووه، بۆ چارەسەری سەرجەم كێشەكان".‌

گوتیشی: "له‌سه‌ر ته‌واوی دۆسیه‌كان تێگه‌یشتنی باش هه‌یه‌ و له‌سه‌ر خاڵه‌ سه‌ره‌كییه‌كان گفتوگۆ كراوه‌، وه‌ك راده‌ستكردنی نه‌وت له‌ لایه‌ن هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها حكومه‌تی عێراقیش ده‌بێت شایسته‌ داراییه‌كان بدات، و له‌ بودجه‌ی 2021 شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جێگیر بكرێن".

زاگرس فه‌تاح ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش له‌پێناو جێگیركردنی شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌ی 2021".

بريكاری وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونیشیكرده‌وه‌: "ئاماده‌كاری بۆ دانانی ستراتیژییه‌تی بودجه‌ بۆ سێ ساڵی داهاتوو ده‌كرێت".

رۆژی 8/9/2020 شاندێكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی ھەرێم سەردانی بەغدایان كرد و بۆ چارسەری كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق و بەرپرسانی دیكەی حكومەتی عێراق كۆبوونەوە.









K24 –
Top