سه‌رۆكی شاروانی هه‌ڵه‌بجه: هه‌تا بینای شاره‌وانی نۆژه‌ن نه‌كه‌ینه‌وه ناتوانین مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان ڕایی بكه‌ین
كوێستان ئه‌كره‌م، سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ڵه‌بجه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2020.9.6 له پرێس کۆنفرانسێکدا بڵاوی کردەوە، ڕای گه‌یاند: "هه‌فته‌ی ڕابردوو به هاوكاریی فه‌رمانبه‌رانی شاره‌وانی و به‌شی خزمه‌تگوزاریی شاره‌وانیمان، بینای شاره‌وانیمان تاڕاده‌یه‌ك پاك كرده‌وه، كه له ڕابردوودا سوتابوو، ئه‌مڕۆ ویستمان وه‌ك ده‌ستپێكی ده‌وام هه‌ندی ئیشوكاری هاووڵاتیان جێبه‌جی بكه‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه گرفتی زۆر زۆرمان بۆ دروست بوو و نه‌مانتوانی ئیشی هاووڵاتیان جێبه‌جێ بكه‌ین، چونكه زۆربه‌ی ئیشه‌كان په‌یوستن به به‌شی رووپێوكاران و هونه‌رییه‌وه و ئه‌وانیش كۆمپیوته‌ره‌كانیان هه‌موویان له‌كار كه‌وتوون و شوێنی دانیشتینیان نییه، چونكه ژووره‌كه‌یان هه‌مووی سووتاوه".
گوتی: "داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین بۆ ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان له ئه‌مڕۆ به‌دواوه سه‌ردانمان نه‌كه‌ن، چونكه گرفت بۆ ئێمه و خۆیشیان دروست ده‌بێت، هه‌روه‌ها داوا له فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ین، نووسراومان ئاڕاسته نه‌كه‌ن، چونكه ناتوانین وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه".
گوتیشی: "ئه‌و ده‌رخسته‌یه‌ی كه ئاماده‌مان كردووه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شاره‌وانی هه‌ندێ ئیشوكاری ئیداریی ماوه، كه ته‌واو ببێت، ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌ردانی وه‌زاره‌ت ده‌كه‌م بۆ خه‌رجكردنی بودجه‌ی ئه‌و ده‌رخسته‌یه و ئێستا ره‌زامه‌ندیی بۆ وه‌رگیراوه، به‌ڵام هه‌ندێك ڕۆتینیاتی ئیداری ماوه كه هه رده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت كه ته‌واو بوو ئه‌وكات، ده‌توانین مامه‌ڵه‌كان رایی بكه‌ین، بۆیه هه‌تا بینای شاره‌وانی نۆژه‌ن نه‌كه‌ینه‌وه، به‌تایبه‌تی هه‌تا كۆمپیووته‌ره‌كان چاك نه‌كه‌ینه‌وه و نه‌یانكڕینه‌وه، ناتوانین مامه‌ڵه‌كان ڕایی بكه‌ین".
شەوی ٢٢ لەسەر٢٣ی ٨ی٢٠٢٠، لەلایەن ژمارەیەك خۆپیشاندەرەوە هێرش كرایە سەر بینای سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە و جگە لە سووتاندنی ژمارەیەكی زۆر لە دۆسییەكانی شارەوانیی هەڵەبجە، چەندین زیانی دیكەی مادیش بەر بیناكە كەوت.
باس‌نیوز
